له‌ خانه‌قین پۆلیس كه‌وته‌ حاله‌تی ئاماده‌باشی و له‌ ترسی روودانی كرده‌ی تیرۆریستی سه‌رجه‌م كافتریا و گازینۆكان داخران

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆ كوژی له‌ به‌غدا روویاندا سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌ند خۆكوژێكی دیكه‌ ماون تا ئێستا خۆیان نه‌ته‌قاندۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست كردووه‌.
له‌ چوارچێوه‌ی گرتنه‌ به‌ری رێكاری توندی ئه‌منی ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای خانه‌قین هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و له‌ ترسی روودانی كرده‌ی تیرۆریستی بڕیاریدا سەرجەم کافتریا و گازینۆکان داخران.
كه‌وتنه‌ حاله‌تی ئاماده‌باشی هێزه‌ ئه‌مینه‌كان له‌ شارو شارۆچكه‌كانی عێراق له‌ دوای هێرشی تیرۆریستی ئه‌مڕۆی به‌غدا بوو كه‌ سه‌دان كه‌س بوونه‌ قوربانی.
Back to top button