Monte Carlo:بەغداد لە ھاتنی بایدن و ڕیفراندۆم ترسی زۆرە

لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کشانەوەی سەربازانی تورکیا لەهەرێمی كوردستان لە پێشینەی بەغدایە و لایەنی عێراقی دەیەوێت ڕێککەوتنێکی پێشووی عێراق و تورکیا هەڵبوەشێننەوە کە ڕێگە بە سوپای تورکیا دەدات لە قوڵایی 30 کم دا خاکی عێراق بپێکێت بۆ شەڕی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە بنکەکەی لە باکوری وڵاتەکەوەک زەمینەی شەڕ لە دژی توركیا”.
ڕاپۆرتی لیژنەکە دووپاتی کردووەتەوە کە بەغدا زۆر نیگەرانە لە سیاسەتەکانی جۆ بایدن سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا لەسەر پشتگیریکردنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و ڕەنگە ئەمەریکاییەکان دان بەو ڕیفراندۆمەی سەربەخۆییەدا بنێت کە لە مانگی 9 ی 2017 دا ئەنجام درا ، بۆیە بەغدا دەیهەوێت لە پێشبینی کردنی پەرەسەندنەکانی ئەم فایلە لە داهاتووی چاوەڕوانکراودا هاوکاری سەربازی لەگەڵ ئەنقەرە بەهێز بکات”.
نزیکبوونه وه ی سه ربازی نێوان به غدا و ئه نقه ره ترسە لە به رده وامبوونی جیاوازی سیاسی نێوان حکومه تی عێراق و کورد له سه ر چه ند کێشه یه ک که گرنگترینیان نه وت و پارەیە”.

 

سەرچاوەی هەواڵ: Monte Carlo

Back to top button