عەلی عەونی چەند نهێنیەك لەسەر گۆڕانكاریەكانی ناو پارتی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕانكاریەكانی پارتی لە پۆستەكان ئاشكرا دەكات و دەلێت ئەو گۆڕانکارییانەی پارتی دەستی پێ کردووە، ئەو پۆستانەی پارتیش دەگرێتەوە کە لە حکوومەتدا هەیە، دیراسەی ئەو پۆستانە دەکات، بیر لەوە دەکاتەوە کام لەو پۆستانەی کە لە حکوومەتدا ھەیەتی، پێویستییان بە گۆڕانکاری و چاکسازی ھەیە، ئەوانی دیکەش گرێدراوە بە هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە خودی حکوومەتەوە”.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی كە ناوی لەگۆڕانكاریەكانی ناو پارتی هەبوو دەلێت لە کاتی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی ناوخۆی پارتیدا، گفتوگۆ لەسەر ئەوەکرا کە پێویستە گۆڕانکارییەکان لە نێو پۆستە حکوومییەکانی پارتیشدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێستا پارتی بیر لەوە دەکاتەوە کە کێ بگۆڕێت و چۆن بیگۆڕێت؟ ھەروەھا کێ بکرێتە جێگرەوەی ئەو کەسانەی لادەبرێن”.
 
هەروەها عەلی عەونی لەسەر شیاوی جێگۆڕكێیەكانی پارتی دەلێت دەبێت ئەو کەسەی بۆ پۆستی وەزیر یا پۆستێکی نێو پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت، توانای ھەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی ھەبێت”.
 
 
Back to top button