بۆ یەكەم جارە لە سەردەمی جۆ بایدن هێرش كرایە سەر هێزە ئەمەریكییەكان لە بەغدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار موشەک ئاڕاستەی فرۆکەخانەی بەغداد کراون و سیستەمی بەرگریی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکی، کە لەنێو فڕۆکەخانەکەیە، پێش کەوتنیان تێکی شکاندوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە مووشەکەکان لە گەڕەکی جیهادی شاری بەغدا کەوتووەتەخوارەوە کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانە.

دوای ئەو هێرشە، هێزە ئەمنییەکانی هەڵمەتێکی فراوانی ئەمنییان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی ئەو مووشەکانە و دەستگیرکردنی بکەرانی ئەو هێرشە.

Back to top button