دۆناڵد تره‌مپ: شتێك به شتێك ده‌كه‌ین به‌ڵام هێشتا كاتی نه‌هاتووه
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به پلانی داهاتووی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا گوتی “شتێك به شتێك ده‌كه‌ین به‌ڵام هێشتا كاتی نه‌هاتووه”.
ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی واشنتن ئێگزامینز-ه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ كرا و هه‌ر كه تره‌مپ به‌و جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه، یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی كه هاوه‌ڵیی تره‌مپی ده‌كرد، گفتوگۆكه‌ی بڕی.
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی تره‌مپ هیچ رونكردنهوهیهكیشی نه‌دا كه بۆچی كۆتایی به گفتوگۆكه هێناوه، ئایا نه‌یویستوه تره‌مپ پلانی داهاتوی ئاشكرا بكات یان وه‌ڵامه‌كه‌ی تره‌مپ نابه‌جێ بووه و نه‌یویستوه سه‌رۆكی پێشوو له‌وه‌زیاتر له‌سه‌ر پلانه‌كانی خۆی بڕوات.