شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق بكات.
ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، سەردانی بەغدا دەكات.
ڕوونی كردووەتەوە، ئەگەر ئەو شاندە بگەنە رێككەوتن، ئەوا بڕگەی تایبەت بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان وەك خۆی پەسند دەكرێت، چونكە لیژنەی دارایی پەرلەمانێكی بچووكە و لەو لیژنەیەش گفتوگۆ بكرێت بۆ تێپەڕاندنی بەبێ دەستكاری پێویستە.