پارلەمان:بارودۆخ مەترسیدارە
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، ئەوەی لە بەغدا ڕوویدا ئاماژە بە بارودۆخێکی مەترسیدار دەکات، بەو جۆرەی “تیرۆری کوێرانە” هەوڵی ناسەقامگیرکردن و بە ئامانجگرتنی ئاسایشی کۆمەڵگا دەدات.
لە بەیاننامەیەکدا حەلبوسی دەڵێت:”ئەمڕۆ بە هۆی بونی قوربانی زۆر لە دوو تەقینەوەدا لە ناوچەی چڕی ئاوەدان لە ناوەندی پایتەخت، سەرمان سوڕما” “ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا ڕوویدا ئاماژە بە بارودۆخێکی مەترسیدار دەکات، وەک چۆن تیرۆری کوێرانە هەوڵی ناسەقامگیرکردن و بە ئامانجگرتنی ئاسایشی کۆمەڵگا دەدات”
وتیشی:”پاراستنی ئاسایش و پشتیوانیکردن لە دەزگای ئاسایش ئەرکی هەموانە