قەشەیەکی دهۆکی ، بە ئاڵای کوردستانەوە سەردانی وڵاتان دەکات

 

قەشە لویس وەعەدوڵلا لە کەنیسەی دهۆکەوە ، بۆ هەروڵاتێک بچێت ، ئاڵای کوردستان لە گەڵ خۆیدا دەبات و لە بۆنە و سمینارە جیاوازەکاندا ئاڵاکە بەررز دەکاتەوە، یان بە سەرشانیدا دەدات

ئەو قەشەیە 14 جار سەردانی ئەمریکای کردووەو ئاڵاکەی لە چەندین شاری ئەمریکا بەرز کردۆتەوە ،قەشە لویس وەعدوڵڵا،14 دەڵێت خۆشەویستی ئەو ئالایە لە دڵمدا و خۆشم دەوێت .

قەشە لویس رێکخراوێکی خێرخوازیشی هەیە و هاوکاریی خەڵکی لە ئایین و نەتەوەی جیاواز دەکات، پارێزگای دهۆک و دەزگەی پاراستنی ئاڵای کوردستان ئاڵایەکی زێڕینیان وەک خەڵات پێدا.

ماڵباتی ئەو قەشەیە خەڵکی دهۆکن، بەڵام خۆی لە ساڵی 1963 لە بەغدا لەدایکبووە و لە ساڵی 2005ـەوە چووەتەوە دهۆک و لەوێ نیشتەجێ بووە و ئێستا هەموو هەوڵێکی بۆ ناساندنی ئاڵای کوردستانە لە جیهاندا .

Back to top button