ئەگەری سێ تەقینەوەی دیکە لە بەغدا لە ئارادایە

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن بزووتنەوەی ” نوجەبا ” بڵاو کراوەتەوە ، ئەگەری تەقینەوەی دیکە لە بەغدا  لە ئارادایەو، سێ کەس بە نیازی کردەوەی تیرۆریستی خۆکوژین لە بەغدا .

گوتە بێژی بزووتنەوەی ” نوجەبا ” لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی : زانیاریمان لە سەر خۆ کوژەکان هەیە و یەکیان رەگەزنامەی سعوودی پێبووە ، بۆیە نەسر شەمەری داوا دەکا ڕێوشوێنی ئەمنی توند تر لە بەغدا بگیرێتەبەر .

وەک شەمەری باسی دەکات ، 5 کەس بە نیازی خۆ تەقاندنەوە بوون ، دوو کەسیان خۆیان تەقاندۆتەوەو 3 کەسیان وا بڕیارە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا خۆیان بتەقێننەوە

Back to top button