حەوت چەكداری داعش كوژران
دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی “تۆڵەکردنەوەی شەهیدان” کە پاشماوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”ی بە ئامانج گرتووە،ئاژانسەكانی هەواڵ مردنی حەوت ئەندامی ڕێکخراوەکەی بڵاوکردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کە چەند شوێنی کێوەکانی “قەرەچوغ” لە پارێزگای کەرکوک بە ئامانج گرتبوو.
لە راگەینراوەکەدا، خانەی راگەیاندنەکانی ئاسایش ھاتووە:”بەپێی زانیاری ورد و بە فەرمان و هەماهەنگی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو جار لە زنجیرە چیای قەرەچوغ لە سنوری پارێزگای کەرکوک، ھێرشیان ئەنجام داوە”
ئەو شانە پشتڕاستی کردەوە کە هێرشی ئاسمانی حەوت ئەندامی ” چەتەکانی داعش ” ی کوشت وە چوار تونێلی تێکشکاند کە لە لایەن توخمە تیرۆریستەکانەوە بەکار دەهێنرێن .