کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە کار بۆئەوە دەکات مافی کەس و کاری شەهیدان نەفەوتێت بۆیە دژی یاسایەک دەوەستێتەوە

 

لە رێگەی پرۆژە یاسایەکەوە کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە کار بۆئەوە دەکات مافی کەس و کاری شەهیدان نەفەوتێت

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لوقمان عه‌بدولقادر, سه‌رۆکى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە ئاشکرای دەکات ، “کۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە له‌گه‌ڵ تیمى پارێزه‌رانى که‌یسى دادگاییکردنى ئه‌و کۆمپانیانه‌ى که‌ چه‌کى کیمیاییان فرۆشتووه‌ به‌ ڕژیێمى به‌عس سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پرۆژه‌یاسایه‌کن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه،‌ یاخود درێژکردنه‌وەی‌ واده‌ی ئه‌و یاساییه‌ى که‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ دانراوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى کەسوکارى قوربانیانى جینۆساید, به‌پێی یاسایه‌که‌ که‌ ئێستا به‌رکاره‌ و کارى پێ ده‌کرێت کەسوکارى قوربانیان و هه‌ر قوربانییه‌کى جینۆساید ته‌نها له‌ ماوه‌ى 30 ساڵدا ده‌توانێت داوا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌ربووى ئه‌و زیانه‌ بکات که‌ لێى که‌وتووه‌, له‌ کاتێکدا که‌یسى جینۆسایدى گه‌لى کورد، هه‌ڵجه‌, ئه‌نفال, بارزانییه‌کان, هى مێژوویه‌کى پێشترن و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات قوربانیان مافى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بووه‌که‌یان نه‌مێنێت

عەبدولقادر لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی : “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ڕێگه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ هه‌وڵەکانى خۆیان چڕ کردووەته‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ى حوجیه‌کى یاساىی بۆ بابه‌ته‌که‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ته‌واوى ئه‌و که‌س و لایانانه‌ى که‌ یاسا ناچاری کردوون ئه‌م قه‌ره‌بووه‌ بده‌نه‌وه‌ به‌ کەسوکارى قوربانیان وه‌ک پاڵپشتییه‌ک بۆ پرۆژه‌که‌مان واژۆ کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئاڕاسته‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى ده‌که‌ین.”

 

سەبارەت و دادگاییکردنی ئەو کەس و کۆمپانیایانەش لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات : “که‌یسى دادگاییکردنى ئه‌و که‌س و کۆمپانیانه‌ى که‌ چه‌کى کۆمه‌ڵکوژیان به‌ ڕژێمى به‌عس فرۆشتبوو له‌ کیمیبارانکردنى هەڵەبجە, دواى به‌ڕێوه‌چوونى چه‌ند دانیشتنێکى دادگا له‌سه‌ر که‌یسه‌کان به‌ره‌وپێشچوونى باش به‌ده‌ست هاتووه‌ و کارکردنیش له‌سه‌ر که‌یسه‌کان له‌ مانگى ٣ی ئه‌مساڵ جاریکى دیکه‌ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌ و هه‌رکه‌سێک ده‌ستى له‌و تاوانه‌دا هه‌بووبێت ده‌درێته‌ دادگا”.

Back to top button