مانگی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

 

بەرێوەبەری تەندروستی هەولێر ئاشکرای دەکات”جگە لەوەی حكوومەتی عێراق ڤاكسینی كڕیوە و بڕیارە لە كۆتایی مانگی داھاتوودا بگات، حکومەتی هەرێم لە دانووستاندایە لە گەڵ کۆمپانییەکان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڤاکسین بکرێت

د. دلۆڤان محەممەد لەمبارەوە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی ڤاكسین لە گفتوگۆدایە، بۆ ئەوەی ھاوشێوەی عێراق ئەوانیش ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكڕن، بەڵام تاوەكو ئێستا یەكلا نەبووەتەوە كە حكومەتی ھەرێمی كوردستان چەند ڤاكسین دەكڕێت، چونكە ئەوە پێویستی بە رێككەوتن ھەیە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمیش ئامادەیی نیشان داوە كە ڤاكسین بكڕێت و چەندین كۆبوونەوەش كراوە و نوێنەری ھەموو پارێزگاكانیشی تێدایە، هەروەها وەزارەتی تەندروستی راسپێردراوە بەو كارە ھەڵسێت و ئەوان گفتوگۆكان بكەن

دلۆڤان هاوکات ئاماژە بەوە دەکات لە گەڵ گەیشتنی ڤاکسینەکە سەرەتا لە پزیشك و كارمەندی تەندروستی و دواتر ھێزی ئەمنی و پاشان كەسانی بەتەمەن و نەخۆشی درێژخایەن دەست پێدەكەین،دواتر  خەڵكی ئاسایی”.

 

Back to top button