دهۆک : نەخۆشخانەیەکی چاندنی مێشک دروست دەکرێت

 

پێشکەوتنی بواری پزیشکی لە هەرێمی کوردستان بە پلانی تایبەت کاری بۆ دەکرێت و نەخۆشخانەیەکی تایبەتی چاندنی مێشک لە دهۆک بەردی بناغەی دادەندرێت

لەمبارەوە د. ئەفراسیاب مووسیا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیوکراتی کوردستان گوتی : “لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چاندنی مێشک و پەنجەشێری خوێن لە شاری دھۆک دادەنرێت، نزیکەی حەوت ملیار دینار عێراقی بۆ دروستکردنی تەرخان کراوە، نەخۆشخانەکە دەکەوێتە پشت نەخۆشخانەی ھیڤی لە سەنتەری شاری دھۆک

وەک د. ئەفراسیا مووسا ئاماژەی پێدەکات  “نەخۆشخانەکە کاریگەریی تایبەتی دەبێت، چونکە لەسەر ئاستی عێراق بۆ جاری یەکەمە نەخۆشخانەیەک بۆ چاندنی ئێسکی مێشک دەکرێتەوەو دەتوانێت وەک هەنگاوێکی زۆر گرینگی بواری پێشکەوتنە پزیشکییەکان سەیر بکرێت .

Back to top button