وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگای پێنج لیژنە کار لەسەر چاکسازی دەکرێت
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کورستان رایگەیاند کە لە چەند سێکتەرێک پرۆسەی چاکسازی دەست پێکردووەو جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت: پرۆسەی چاكسازی بەردەوامە و پێنج لیژنە كار لەسەر چاكسازییەكان دەكەن و بەردەوام دەبن تا كۆتایی پێدێت.
لیوا قارەمان جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە: پێنج لیژنە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێكهێندراون و كار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاكسازی دەكەن، هەر لیژنەیەك لەوانە لە بوارێكدا كار دەكات و بەردەوامن لە كاركردن
هەروەها جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە : لیژنەكان لە ئەنجامدانی چاكسازی لە هەمو بوارەكاندا هەنگاوی باشیان ناوە و بەردەوامیش دەبن تا چاكسازی لە سەرجەم بوارەكان بە تەواوی ئەنجام دەدەن و كارەكانی خۆیان تەواو دەكەن.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئەو لیژنانە لە هەمو سێكتەر و بوارەكاندا چاكسازی ئەنجام دەدەن، ئەمەش لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدایە.