دیموكراته‌كان رۆژی دووشه‌ممه تره‌مپ دادگایی ده‌كه‌ن
بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پەلاماردانی کۆنگرێس و پێشێلکردنی دەستور دیموکراتەکانی ئەمریکا رایانگه‌یاندووه كه رۆژی دووشەممە هەوڵدەدەن دۆسیەی دادگای كردنی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ببەنە بەردەم ئەنجومەنی پیران، بەڵام کۆمارییەکان دەڵێن دووبەرەکی دروست دەبێت.
ماڵپەری سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه كه نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دەیەوێت رۆژی دووشەممە، دۆسیه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ دۆنالد ترەمپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بباتە بەردەم ئەنجوومەنی پیران بۆئەوەی پرۆسەی دادگایی‌کردنی دەستپێبکات، چونكه زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران داواکارن دادگایی‌کردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بکرێت و بە تۆمەتی هاندانی لایەنگرەکانی بۆ هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس سزابدرێت.
لای خۆشیه‌وه چەک شومەر، بەرپرسی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران رایگەیاندووە، ئەنجومەنی پیران هەوڵدەدات دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دادگایی بکات، هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی دادگاییەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بێت و بە هەڵەدا نەچین، ئاشكراشی كردووه كه دادگای كردنی تره‌مپ ده‌كرێت و کاتێک تەواو بوو، سیناتۆرەکان بڕیاردەدەن کە ئایا ترەمپ هانی توندوتیژی و هەڵگەڕانەوەی دژی ئەمریکا داوە یان نا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆماریه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران میچ مەکۆنێل رایگه‌یاندووه بڕوامان وایه كه ده‌بێت دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه هه‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا پێمان باشه دادگایی كردنه‌كه دوابخرێت و كات به تره‌مپ و پارێزه‌ره‌كه‌ی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان ئاماده‌بكه‌ن و تا بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و ئەنجوومەنی پیران بتوانێت بە دروستی وردبینی بۆ بکات
ئه‌گه‌ر چی پرسی دادگای كردنی تره‌مپ له ئێستادا خالی ناكۆكی نێوان دیموكرات و كۆماریه‌كانی ئه‌مریكایه، چونكه كۆماریه‌كان پێیان وایه‌ئه‌م پرسه ناكۆكی دروست ده‌كات، به‌ڵام دیموكراته‌كان سوورن له‌سه‌ر دادگای كردنه‌كه و به‌مه‌ش، ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا کە دوو جار لە ئەنجومەنی پیران دادگایی بکرێت، هەروەها یەکەم سەرۆکیشە لە دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی دادگایی بکرێت بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پەلاماردانی کۆنگرێس و پێشێلکردنی دەستوور.