ئاسایشی سه‌ر به په‌یه‌ده و هێزه‌كانی سوریا رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له سنوری قامیشلۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا دروست بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له كاتی تێپەڕاندن و کردنەئامانجی بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی په‌یه‌ده گرژی لەنێوان ئاسایش و هێزەکانی حکومەتی سوریا لەقامیشلۆ دروستبوو.
میدیاكانی رۆژ ئاوای كوردستان رایانگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی حلکۆی باشوری شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان هێزەکانی (بەرگری نیشتیمانی) سەر بە حکومەتی سوریا ته‌قه‌ی له بازگه‌یه‌كی ئاسایشی رۆژئاوا كردووه و به هۆیه‌وه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوانیان روویداوه.
شایه‌نی باسه لە ژمارەیەک لەشارەکانی رۆژئاوای کوردستان سەرەڕای نەبوونی دەسەڵاتی رژێمی سوریا لەو ناوچانەدا، بەڵام ژمارەیەک و بنکە و یەکەی سەربازی حکومەتی سوریا لەو شارانەدا ماونەتەوە.