توركیا هه‌ڕشه‌كانی بۆسه‌ر روسیا و سوریا ده‌ستپێكرده‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/fvgbhjk.jpg)
خواكوڕك
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانیان له نێوخاكی سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیان كۆنترۆڵ كردۆته‌وه و دوای گرتنه‌وه‌ی ئه‌لباب به‌ره‌و ره‌قه و مه‌نبه‌ج به‌ڕێده‌كه‌ون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات ته‌نها له چوارچێوه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لباب كۆتایی نایه و تا گرتنه‌وه‌ی ره‌قه و مه‌نبه‌ج پێشره‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆگان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له پێوه‌خته‌ی گه‌شتێكی بۆ وڵاتانی كه‌نداو رێكی خستبوو ده‌ڵێت، له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی كردووه و به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌ینن كه ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر كۆنتڕۆلێ ئێمه بێت.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانیتر، كه‌مه‌به‌ست لێی سوریا و روسیایه، به‌وه رازی نه‌بن كه توركیا كۆمترۆڵی ناوچه‌ی ئارام بكات ئه‌وا نەهامەتییەکانی گەلانی سووریا کۆتای‌یان نایەت و هیچ كه‌س ناتوانێت له‌وی دیكه دڵنیابێت.