بەرپرسێکی ئەمریکی: عێراق ناچار بە هەرێمی کوردستان دەبێتەوە بۆ وزەی کارەبا پێویستی بەغازی هەرێمە

عێراق تا ئێستاش گرفتی کارەبای هەیەو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی پشت بە کڕینی کارەبا لە هەر یەکە لە وڵاتانی ئێران و تورکیاوبڕیاری شە لە وڵاتی سعودیە کارەبا بکڕێت،  بەرپرسێکى ئەمەریکى رایگەیاندووە، پێویستە لە داهاتوودا بۆ کارەبا عێراق پشت بە غازیهەرێمی کوردستان ببەستێت

  

ماسیۆ زایس، یاریدەدەرى کاروبارى نێودەوڵەتى لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێک لە پەیمانگای واشنتۆن بۆسیاسەتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست رایگەیاندووە ، سەرەڕاى ئەوەى عێڕاق بەرهەمێکى زەبەلاحى غازى سروشتى هەیە، بەڵام بەشێکىزۆرى دەسوتێت، بەهۆى ئەوەشەوە پێویستى بە وڵاتانى دراوسێ هەیە بۆ دابینکردنى پێداویستیەکانى لە وزە.  

  

هەروەها یاریدەدەرى کاروبارى نێودەوڵەتى لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا  راشیگەیاندووە کە، غازى هەرێمى کوردستان بنچینەیەکە بۆدۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو ئاڵنگارییە، غازى هەرێم تەنها لایەنێکى سیاسەتەکانى ئەمریکا نییە بەرامبەر ئێران، بەڵکو ڕێگە دەدات بەگەشەسەندنى ئەو کەرتە لە عێڕاق و بەرهەمهێنانى بڕێکى زۆر لە وزە بۆ ناوخۆ و هەناردەکردنیشى بۆ تورکیا و دەوڵەتانى دراوسێ، هەروەهاتەواوکارییەکى ئابورییە لەناوخۆى هەرێم و لەگەڵ عێراقیشدا.  

  

هەروەها ئەو بەرپرسەی ئەمریکا راشیگەیاندووە ، سەرەڕاى ڕێگریەکان هەرێمى کوردستان دەتوانێت ساڵانە 40 ملیار مەتر چوارگۆشە غازبەرهەمبێهێت لە ساڵى 2035ەوە، لەکاتێکدا ئێستا 5 ملیارە ساڵانە، دەتوانرێت ئەوەش لە ڕێگەى کارى قۆناغ بە قۆناغ بهێنرێتە دى و تەرکیزلەسەر پرۆژە گەورەکان بکرێت و دەتوانێت هەرێمى کوردستان و بەغداش لە یەکتر نزیک بکاتەوە و تواناى غازیى هەرێم کێشەکانى نێوانیانسوک بکات بەتایبەتى لە بوارى بودجەدا.  

Back to top button