لە حەمرین: داعش هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی حەشد تا ئێستا ١٠ چەکداری حەشد کوژراون و هێرشەکەش بەدەوامە

 

دوای ئەوەی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان چەند جارێک هێرشیانکردە سەر هێزە ئەمنیەکان کەمێک لەمەو بەر لە ناوچەی حەمرین هێرشیانکردەوە سەر میلیشیاکانی حەشد

 

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی رووبەڕوو بوونەوەکان ژمارەی کوژراوانی حەشد گەیشتە زیاتر لە ١٠ کوژراو و ژمارەی بریندارەکان لە زیادبوونە و شەڕەکەش بەردەوامە.

لەلایەکی دیکە فەرماندەیەکی سوپای عێراق رایگەیاندووە داعش هێرشێکی فراوانی لە سێ قۆلەوە کردۆتە سەر حەشدی شەعبی و حەشد داوای بە هاناوەچوونی لە هێزەکانی دیکە کردووە

Back to top button