ئیمارات كۆتا ڕۆژی ترەمپ ئەم ڕێككەوتنەی كردووە

 

ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، کۆتایی مامەڵەی كڕینی چەکەکانی ئەمریکا-ی پشتڕاستکردەوە، لە دوایین ڕۆژی دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ- ی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.

باڵیۆزخانەی ئیمارات لە واشنتۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئیمارات “ڕۆژی سێشەممە کۆتایی بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا ھێناوە بۆ كڕینی فڕۆكەی پێشكەوتوو”

لە لێدوانی باڵیۆزخانەکەدا ئەوەش هاتووە كە رێککەوتنەکە مەرجەکانی ئیمارات بۆ كڕینی فڕۆكەی ئێف ٣٥ پشتڕاست دەکەنەوە، کە بریتین لە تێچوون، تایبەتمەندی تەکنیکی و خشتەی گەیاندنی چاوەڕوانکراو.

Back to top button