پێنج لە سوودەکانی خواردنی هێلکە
هێلکە یەکێکە لە بەرهەمە ئاژەڵیە بەسوودەکان لەرووی خۆراکییەوە و گرنگە هەفتانە چەند جارێک بخورێت.
ماڵپەڕی foochia باس لە چەند سوودێکی گرنگی هێلکەدەکات، کە وادەکات رۆژانە یەک هێلکە بخۆیت:
1-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ئەی و بی شەش، ترشی فۆلیک و فۆسفۆر و ئاسن.
2-یارمەتی گەشەکردنی قژ دەدات و بەهێزیدەکات.
3-بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات، هاوکات کرداری هەرس چالاکدەکات.
4-سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەهێزکردنی ئێسک.
5-دەوڵەمەندە بە کۆلیسترۆڵی بەسوود، کە زیانی بۆ تەندروستی نییە.