سەرکردیەکی یه‌كگرتوو : ئه‌وه‌ی كوردستانی پاراست سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ بوو نه‌ك دوژمنانی كورد

سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئەوەی كوردستانی پاراست، سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە بوون، نەك دوژمنانی كورد.

د. دیندار دۆسكی، سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند: ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ كوردستان كردووە، پێشمه‌رگه‌ بووە و له ‌پاشەڕۆژ هه‌ر پێشمه‌رگه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن، كوردستان و‌ڵاتی خۆمانه و‌ خۆمان به‌رگری ده‌كه‌ین، خه‌ڵكی دیكه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هاوكاریمان ده‌كه‌ن، تەنانەت ئەوانەی ئێستا دەڵێن كوردستانمان پاراستووە، ترسیان هەبوو و دەستیان لەسەر دڵیان بوو نەوەك بەغدا بكەوێتە دەست داعش، پێشمه‌رگه‌ به‌رگری له‌ كوردستان كردووه‌ و به ‌هه‌رزان شه‌هیدی داوه‌، كه‌س ناتوانێت به‌ هێرشی راگه‌یاندن ئیراده‌ی میللەتێك له‌ناو ببات.

راشیگه‌یاندووه‌: سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان هەموو دەم بە فەرمی سوپاسی ئەوانەیان كردووە كە هاوكارییان كردووین، بەڵام ”ناكرێت ئەوانیش بەوەی رۆژێك هاوكارییەكی بچووكیان كردووین، ئێستا ئیشێك بكەن كە ئەو هاوكارییەشمان لەبەرچاو نەمێنێت.

دیندار دۆسكی ده‌شڵێت: سەرۆك بارزانی بە درێژایی شەڕی داعش، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە بووە و رۆڵێكی باڵای لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەبووە، كێ هەیە نكۆڵی لەو ڕاستییە بكات؟ مەگەر هەر پێشمەرگە نەبوو بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی شنگالی لە چنگی داعش ڕزگار كرد و داعشی لووت شكاند؟ سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە هەولێر و هەموو كوردستانیان پاراست و هەر كاتێكیش پێویست بووبێت، ڕۆڵی گرنگی هەبووە بۆ پاراستنی كوردستان و لە داهاتووشدا دەیپارێزێت.

Back to top button