ئەمریکا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی چین دەکات
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی چین سنوری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەحکومەتی چین کرد، بەپەلە فشارەکانی بۆسەر حکومەتی تایوان راگرێت.
نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوادەکەین بەپەلە چین ئەو فشارە سەربازی و ئابوری و دپلۆماسییە راگرێت کە دەیکاتە سەر حکومەتی تایوان بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ناو دیالۆگێکی مانادار لەگەڵ نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە.
دوێنێ شەممە وەزارەتی بەرگری تایبوان بڵاویکردەوە، چین هەشت فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و پێنج فڕۆکەی جەنگی لەبەشی باشوری رۆژهەڵاتەوە ڕەوانەی ئاسمانی وڵاتەکەی کردوە.
وەزارەتی بەرگری تایوان ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی بەرگری موشەکییان رەوانەی ناوچەکە کردوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی ئەو ناوچەیە.