د. شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەوەی کوردستانی پاراست خوێنی ههزاران پێشمهرگهی قارهمان بوو
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئهندامی پێشووی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی کۆمەڵایەتی فهیسبووك نووسیویهتی، هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکەین خەڵکێک بەهۆی چەند گولە ئارپیچی و چەند سندوقە فیشەکێکەوە سەرکەوتنی پێشمەرگەو گەلی کوردستان و پارستنی هەرێمی کوردستان بەدەست کەوت بۆ خۆیان فەرماندەکانیان بزانن، دهشڵێت: پێویستە قونسلخانەی ئێران بەفەرمی داوای لێبوردن لەجەنابی سەرۆک و هێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان بکات.
د. شاخەوان عبداللە دهڵێت: لەشەری دژی تێرۆر کۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوەی دەیان وڵاتی تر بەناردنی چەند سندوقە فیشەک و گولە ئارپیچییەک هاوکاری هێزی پێشمەرگەیان کردو ئەو هاوکارییانەش لەلایەن قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسداران گەیەندرایە هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان پێزانینی هەبووە بۆ ئەو وڵاتانەی هاوکاری ئێمە بوونە لەجەنگی دژی تیرۆر، بەڵام هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکەین خەڵکێک بەهۆی چەند گولە ئارپیچی و چەند سندوقە فیشەکێکەوە سەرکەوتنی پێشمەرگەو گەلی کوردستان و پارستنی هەرێمی کوردستان بەدەست کەوت بۆ خۆیان فەرماندەکانیان بزانن وەک ئەوەی لەیەکێک لەو کورتە فلیمانەی کراوە بۆ گەورەکردنی رۆڵی قاسم سلێمانی لەشەری داعش باس لەوە دەکەن کە ئەگەر قاسم سلێمانی نەبوایە کوردستان لەلایەن داعش داگیر دەکرا و رۆڵەکەش لەلایەن چەند ئەکتەرێکی کوردی خۆفرۆشەوە گێراوە.
لێرەدا دەمەێت بڵێم ئەوەی کوردستانی پاراستن خوێنی 3000 سێ هەزار شەهیدو زیاد لە 13000 سیازدە هەزار بریندارو گیان فیدایی و قارەمانێتی دەیان هەزار پێشمەرگەو قارەمانێتی و سەرکردایەتی کردنی بەرەکانی جەنگ لەلایەن جەنابی سەرۆک و هاوکاری و دڵسۆزی و پاڵپشتی خەڵکی کوردستان بوو وایکرد حکومەت و گەلی کوردستانی لەداگیر کاری و کاولکاری داعش پارێزراو بێت.
ماوەتەوە بڵێم خۆ حاجی قاسم و هەزاران سەربازو هێزی ئاسمانی و زەمینی هەبوو موسڵ و تەلعەفەری شیعە نشین و سێیەکی خاکی عێراق داگیر کرا هەڵبەتە ئەگەر هاوکاری پێشمەرگە نەبوایا ئامرلی شیعە نشینیش داگیر دەکرا، خۆ حاجی قاسم هەبوو بەشێکی گەورەی سوریا کەوتە ژێر دەستی داعش ، خۆ حاجی قاسم هەبوو داوایان کرد پێشمەرگە هاوکاریان بێت لەئازاد کردنی موسڵ و ئەگەر پێشمەرگە نەبوایا هەرگیز موسڵ ئازاد نەدەکرا، بۆیە جاریکی دیکە تهئکید دەکەینەوە تەنها خوێنی شەهیدەکانمان و قارەمانێتی پێشمەرگەو رۆڵی گەورەی جەنابی سەرۆک و خەڵکی کوردستان خاوەنی سەروەریی پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستانە و دەبێت قونسلخانەی ئێران بەفەرمی داوای لێبوردن لەجەنابی سەرۆک و هێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان بکەن و بەڵێنی ئەوە بدەن ئەو بێڕێزییانە دووبارە نەبنەوەو توڕەیی شەقامی کوردی تاقینەکەنەوە .