پارە بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز دابین دەكرێت

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی شەممە دابینكردنی 20 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لە پاراستنی ناوچەی سەوز لە بەغدا.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پشتگیریەکە بریتیە لە” پارەدان بە تیمێکی ئەندازیارانی مەدەنی و ئەنجامدانی ڕاپرسییەکی گشتگیر لە خاڵەکانی چوونە ژوورەوەی ئێستا بۆ ناو ناوچەی سەوز و پەرەپێدانی پلانەکان بۆ دەروازە نوێکان.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکدا هاتووە: “بریگ جێن جۆن تەیکەرت، بەرپرسی بەرگری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ڕاپۆرتی کۆتایی تیمی ڕاپرسیەکەی پێشکەش بە لیوا حەمید مەهدی ئەلزوهەیری کردووە”.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button