حه‌شدی شه‌عبی مووچه به چەکدارانی په‌كه‌كه ده‌دات
لەئێستادا بوونی په‌كه‌كه دیسان ده‌بێته‌وه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال و به‌رده‌وام هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال ئاشکرای دەکات، تائێستا (400) چه‌كداری په‌كه‌كه وه‌ك ده‌ستپێك مووچه له ریزەکانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن و به فه‌رمی چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكە له سیسته‌می به‌رگری عێراق و شایسته داراییه‌كانیان له لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج ناكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، حه‌شدی شه‌عبی، مانگانه یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر چه‌كدارێكی په‌كه‌كه خه‌رج ده‌كات، به‌ڵام په‌كه‌كه ته‌نیا (400) هه‌زار دینار ده‌دات به ئه‌ندامه‌كانی و (600) هه‌زاری دیكه‌ش بۆ حزب و لایه‌نه‌كانی خۆی ده‌بات.