ئەگەری رێککەوتن لە نێوان شاندی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی عێراق لە ئارادایە .

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەرۆکی نوێنەرایەتی حومەتی هەرێمی کوردستان گوتی ، گەشبینین لە رێککەوتینی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی بەغدا .

فارس عیسا ئاشکرای دەکات ، ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە، چونکە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەت لەبارەی بودجەوە کراوە و تەنھا ماوە لەگەڵ پەرلەمان بکرێت، بۆیە ئەمڕۆ ھەوڵ دەدرێت لەگەڵ پەرلەمانیش بگەنە رێککەوتن و ئێوارەش لە گڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ، کۆبوونەوە لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، ساز بکەن.

عیسا روونیشی دەکاتەوە ، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر لەبارەی پشکی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق کۆبووەتەوە و رێککەوتنیشی کردووە، تەنھا ماوە لەگەڵ پەرلەمان رێککەوتن بکەن، بۆ ئەوەی بێ گرفت پڕۆژەیاسای بودجە بە پشکی ھەرێمەوە تێپەڕێت.

فارس عیسا لە کۆتاییدا وتی : “ھەرچەندە کۆمەڵێک تێبینیمان لەسەر پشکی ھەرێم لە بودجەدا ھەیە، بەڵام رازین بەو شێوەیەی ھەیە تێپەڕ بێت، بۆیە گەشبینین ئەمڕۆ شاندی حکوومەت لەگەڵ پەرلەمان بگاتە رێککەوتن”.

Back to top button