دۆخی بەغداد ناجێگیر و سەربازییە
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕێوشوێنێکی ئەمنی ی بێوێنەیان لە بەغدای پایتەخت سەپاند ، چەند ڕۆژێک پاش تەقینەوەی دوو خۆکوژی داعش كە 32 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون .
سکای نیوز ی عەرەبی ڕایگەیاند :” ڕێوشوێنە نوێکان داخستنی زۆربەی رێگاکانی نزیک ناوچەی سەوزی لەخۆ گرتووە”
ھاوكات ئاژانسی هەواڵی ڕەسمی عێراق ( INA ) تەئکیدی کردەوە کە پارێزگای بەغدا ” پلانی هەیە بۆ فراوانکردنی بڵاوکردنەوەی کامێرای چاودێری لە هەموو پایتەختدا ” ، جەختیکردەوە کە پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوە دەبرێت .