نەمسا : بەڵگەکان دەریدەخەن دیپلۆماتە ئێرانییەکە ، ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی بووە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/qalb-113.jpg)
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ئێران هەوڵی داوە ، ئەسەدوڵلا ئەسەدی دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە لە نەمسا لە تاوانی تیرۆریستی بێبەری بکات ، بەڵام دادگای باڵای ئەو وڵاتە دەیسەلمێنێت ئەسەدی ئامانجی کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە لە کۆبوونەوەی لایەنگرانی موجاهیدنی خەڵکی ئێران .
ئەسەدوڵلا ئەسەدی لە دوای ئەوەی لە نەمسا دەستگیر کرا ڕادەستی پۆلیسی بەلجیکا کراوە و وەزارەتی داد ی ئەو وڵاتە لە دوای لێکۆڵینەوە داوای کردووە 20 ساڵ زیندانی بۆ ببڕێتەوە .
هەرچەندە ئێران هەوڵی دا ئەو دیپلۆماتکارەی لە دەست یاسا ڕزگار بکات بەڵام بەڵگەکانی دەست پۆلیسی نەمسا و بەلجیکا دەریدەخات لەو دوو نووسراوەی ناو ئۆتۆمبێلەکەی ئەسەدی ، یەکیان بە پەسۆرد نووسراوەو دەردەکەوێت لە دوای کرانەوەی کۆدەکان شوێن و ئامانجی کردەوە تیرۆریستییەکە ، ئەو هۆڵە بووە کە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری ئێرانی بەنیازی بەرێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی سالانە بوون .