جەنت یەڵن : خامنەیی سەرکردایەتی تیرۆریزمی جیهانی دەکات

 

جەنت یەڵن کەسایەتی سیاسی و دیاری کراو بۆ پۆستی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە لایەن جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ئەمڕیکا دڵنیایی دەدات لەوەی کابینەی نوێی بایدن بەردەوام دەبێت لە دژی تیرۆر و سەرچاوەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی  بە سەرکردایەتی ئاخوندەکانی ئێران .

یەلن لە کاتی ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی سینات لە وڵامی پرسیارگەلێک سەبارەت بە ئێران گوتی : گەمارۆکان بۆ سەر ئێران بە ڕێکارێکی نوێتر و لە رێگەی دیپلۆماسی بە هێزی دیموکراتەکانەوە بەردەوام دەبێت لە سەر ئێران ، چونکە ڕێبەرانی ئێران بە تایبەت خامنەیی سەرکردایەتی تیرۆریزمی جیهانی دەکەن .

لە کۆتایی دڵنیاییدەدات لەوەی وەزارەتی خەزینەی ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک چۆک بە سەرچاوەی داهاتی تیرۆریزم پەروەری ئێران دەدات و سڵ ناکاتەوە لە ڕاپۆرتەکانی سەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە لایەن ئاخوندەکانی ئێرانەوە

Back to top button