کێ تۆی هەڵبژاردووە ، کێ دەنگی پێداوی ؟

 

لە 31 ساڵی ڕابردوو ، 6 سەرۆک کۆمار، 6 بڕیاردەری یەکەمی وڵاتێکی زلهێزی وک ئەمریکا ە دەنگی خەڵک هاتوونەتە دەسەڵات و بە دەنگی خەڵکیش وازیان لە پۆستەکەیان هێناوە .

بەڵام لە ماوەی 31 ساڵدا تاکو ئێستاش عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران بە پێی ئایدۆلۆژیای شیعیزمی 12 ئیمامی ئێرانی عەرەبی بە بێ دەنگی خەڵک و بێ گوێ پێدان بە مافی ڕەوای گەلانی ناو ئێران لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە .

ئەوە لە کاتێکدایە لە هەموو خۆپیشاندانەکانیشدا داوای لێکراوە کورسی دەسەڵات بە جێبێڵێت .

بۆ جێی ناهێڵێت ؟

چونکە ئەو خۆی بە نوێنەری خودا دەزانێت لە سەر گۆی زەوی .

 

Back to top button