ئێران : داوا دەکرێت گربوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرێوە بچێت

 

ئێران بە جۆرێک کەوتۆتە پەلەقاژەی کورت هێنانی دارایی و داڕمانی ئابووری ، ناتوانێت مووچەی خانەنشینان دابین کات .

هەر بەم بۆنەوە خانە نشینانی سەرانسەری ئێران لە رێگەی سۆشیال میدیاوە داوا لە خانەنشینان دەکەن رۆژی سێشەممە لە تاران و هەموو شارەکانی دیکەی ئێران دەستبە ڕێپێوان بکەن و لە بەر چەند ناوەندێکی گرینگی دەسەڵات و ناوەندەکانی بیمە  مان بگرن.

کاتی بەرێوبردنی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بۆ رۆژی سێشەممە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی دیاری کراوە .

شوێنی کۆبوونەوەو ناڕەزایەتی دەربڕینیش لە تاران لە بەردەم ئیدارەی سەرەکی بیمەی تاران دەبێت .

ئەوان داوای نان و ئازادی دەکەن .

داوای مافەکانی تەمەنیان دەکەن .

Back to top button