حەیدەر عەبادی عێراق بە خراپترین دۆخدا تێدەپەڕێت، ئەگەری پارچەبوونی هەیە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو پرسی بەهەدەردانی داهاتی عێراق و گەندەلی وەک گەورەترین بەربەستی بەردەم عێراق بیندرا، سەرۆكیئیئتیلافی نەسر  رایگەیاندووە: بارودۆخی سیاسی عێراق لە مەترسیدارترین قۆناغیدایە و ئەوەش ئەنجامێكی سروشتی ساختەكردنیهەڵبژاردنەكانی پێشوە.


حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر  لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بارودۆخی سیاسی لە عێراق لە مەترسیدارترینقۆناغیدایە، ئەوەش بەهۆی قەیران و روخانەكان و كێشمەكێشی ئیرادە و بەرژەوەندییە جیاوازەكان و ئەجێندای هێزە سیاسیەكانە.

هەروەها سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر  راشیگەیاندووە: شكستهێنان لە دەرچونێكی پارێزراو و شەرعی لە قۆناغی گواستنەوە بۆ قۆناغیداهاتوو سیستمی سیاسی بە گشتی دەخاتە مەترسیەوە، ئەوەش ئەركی سەرجەم هێزەكانە.

سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا پێشی وایە: هۆكاری هەموو ئەوەش ئەنجامدانی ساختەكاریە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018 .

Back to top button