وەزارەتی پێشمەرگە هەژماری بانکی بۆ پێشمەرگە دەکاتەوە
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی رایگەیاند کە هەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆراندەکاتەوە، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت،دەست دەکەن بە دروستکردنی هەژماری بانكی بۆ پێشمەرگ.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ د. عەبدولكەریمخەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و هاوكات سكرتێری لیژنەی چاكسازی حكومەتی هەرێمیكوردستان كۆبووەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەكۆبونەوەیەكدا كە بەرپرسی تیمی بایۆمەتری لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی یەكەی 70 و 80 ئامادەیبوون، بەوردی پڕۆسەی بایۆمەتری هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێكرا، كە دواجار دەبێتە هۆی رێكخستنەوەو كۆنتڕۆڵكردنی مووچەیهێزەكان و سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە روونیكردەوە، كە هاوپەیمانان بەردەوام جەخت لەسەر پرسی بایۆمەتری دەكەنەوە، كە دواجار دەبێتەهۆی خێراكردنی پڕۆسەی چاكسازی، بۆ ئەمەش رایگەیاند، پرۆسەی بایۆمەتری لەناو وەزارەت كۆتایی پێهاتووەو لیستی ناوی هێزەكانی 70 و 80 ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر پرۆسەی بایۆمەترییەوە.
وەك لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بڕیاردرا هەژماری بانكی بۆ یەك بەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دروست بكرێت.