وه‌زیری دارایی عێراق: 6 ملیار دۆلار له سندوقی دراوی نێوده‌وله‌تی قه‌رزده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2020 عێراق یاسای قه‌رزی په‌سه‌ند كردن، له ئێستادا عێراق له هه‌وڵدایه 6 ملیار دۆلاری دیكه له سندوقی دراوی نێودەوڵەتی قه‌رزده‌كات بۆ کۆمەککردنی ئابوری وڵاتەکەی.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه به پێی بڕیارێكی سندوقی دراوی نێو ده‌وله‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابورییەکان تووشی قەیران بووە، عێراق ده‌توانێت داوای قه‌رز بكات له سندوقی دراوی نێو ده‌وله‌تی و به‌ڵام تا بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت ناتوانێت ئه‌و داوایه بكات.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر عێراق دەتوانێت داوای ٤ ملیار دۆلاری دیکە قەرزی دیکە بکات، کە سودەکەی کەمە، ئەو قەرزەش پەیوەستە بە پرۆگرامەکانی چاکسازی حکومەت، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی دراوی یەدەگی بیانی وڵات.
هه‌روه‌ها وەزیری دارایی عێراق راشیگه‌یاندووه، ڕێژەی کورتهێنانی بودجەی عێراق کەمدەبێتەوە بۆ ٢٥% لە ئەمساڵدا، ئەگەر بێتوو نرخی نەوت بەوشێوەیەی ئێستای لەسەرووی ٥٠ دۆلارەوە بمێنێتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه لە ساڵی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بڕی ٢٥ ملیار دۆلاری لە بانکی ناوەندیی قەرز کردووە، بە مەبەستی دابینکردنی موچەی کەرتی گشتی و پێداویستییە داراییەکانی دیکە.