مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا سوپاسی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنی هاتنه‌وه‌ی رۆژیی جیهانی مامۆستایان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه له په‌یامه‌كه‌یدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەروەردە، سوپاسی مامۆستایانی كوردستانی كرد.
مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێگه‌ی اتیبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه “لە ڕۆژی جیهانیی پەروەردەدا، سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم بۆ کار و قوربانیدانی به‌رده‌وامیان، بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی په‌تای کۆڤید-19 لەسەر پرۆسەی خوێندن”.
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “دەزانم ئەمە ئه‌ركێكی سه‌خت بوو، بۆیە سوپاسی ھەموو خزمەتکردن و ھەوڵ و کۆششەکانى مامۆستایانی کوردستان دەکەم”.