راگهیێندراوێك له وهزارهتی پێشمهرگه له بارهی دابهشكردنی مووچهی پێشمهرگه بهبێ لێبڕین
دواى ئهوهی له چهند میدیایهك وا راگهیێندرا كه مووچهی چهند یهكهیهكی پێشمهرگه به بێ لێبرین دابهش دهكرێت، وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا پاش راوێژ و گفتوگۆی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا ئەو بڕە هاوکارییەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرا، راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو رێگەیەشەوە بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە”.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە “ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامی هەیە بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربازی سەردەمیانە. لەم ڕووەشەوە هەوڵەکانی حکوومەت و وەزارەتی پێشمەرگە چڕتر کراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی هاوکارییەکان باشتر و فراونتر بکرێت و لە هەنگاوەکانی دادێی پڕۆسەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەدا، سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە”.