وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات بەردەوامبن لە گفتوگۆی ستراتیجیی

 

 

دواى ته‌نها سێ رۆژ له‌ ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جۆ باید، وەزیری دەرەوەی عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگەیاندووه‌ کە داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن دەکەن بەردەوامبن لە سەر کۆبوونەوەکانی تایبەت بە گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان بەغدا و واشنتۆن.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌، فوئاد حوسێن لە ناوەندی نەھرێن بۆ توێژینەوەکانی ستراتجیی، بابەتێکی بەناونیشانی (دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سیاسیەتی دەرەوە) پێشکەشکردووە و تیایدا سەبارەت بە گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان بەغدا و واشنتۆن دوا و گوتوویەتی:

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ : داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن دەکەن بەردەوامبن لەسەر کۆبوونەوەکانی تایبەت بە گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان بەغدا و واشنتۆن

 

فوئاد حوسێن هەروەها داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا کردووە، شاندێکی نوێی دانوستانکار پێکبھێنێت تا لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ شاندی عێراق سەبارەت بە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، گفتوگۆ بکەن.

Back to top button