محەمەد ڕەشید ھەرەس: ئەگەر ئێرانییەكان ئەوەندە ئازا بوون، بۆچی فریای مالیكی نەكەوتن لە كاتێكدا مالیكی لایان نازدارترینە؟
دواى ئه‌وه‌ی وڵاتی ئێران فیلمێكی به‌رهه‌مهێنا بۆ كه‌م بایه‌خكردنی رۆلی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی داعش، فیلمه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به جۆرێك هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێكی كورد ده‌ڵێت فیلمێكی زۆر لاواز بوو ته‌نانه‌ت منداڵیش باوه‌ڕی پێناكه‌ن.
محەمەد ڕەشید ھەرەس، ھونەرمەند و نووسەری کورد لە شاری سلێمانی له باره‌ی ئه‌و فیلمه‌ی ئێران به‌هه‌می هێناوه ڕایگەیاند، فیلمێكه ته‌نانه‌ت منداڵیش باوه‌ڕ به‌و سیناریۆ لاوازه ناكه‌ن، هیچ راستیه‌ك له‌وه‌دا نیه كه كه داعش به چه‌ند پاسدارێك له هه‌ولێر دوور كه‌وتبێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌نده ئازا بوون ئه‌ی بۆ هه‌ر زوو فریای مالیكی نه‌كه‌وتن؟ ئه‌ی دوای مووسڵ كە داعش نزیكی به‌غدا بوونه‌وه، ئه‌وه‌ندی نه‌مابوو سه‌ركه‌ون، ئه‌ی خۆ مالیكی بۆ ئه‌وان له كاك مه‌سعود نازدارتره؟ ئه‌گه‌ر توانای تێكشاندنی داعشیان هه‌بوایه، ده‌بوایه شاره‌كانی شیعه‌یان لێ پاك بكه‌نه‌وه“.
ھونەرمەند و نووسەری کورد لە شاری سلێمانی ده‌شلێت: ئه‌وەی له‌خوای ده‌ویست هه‌ولێر شكست بهێنێت، چۆن ده‌یپارێزن؟ كه ئه‌وه‌نده‌ش ئازا بوون، چۆن بوو له پردێ و سحێلا شكان؟ كورد خاوه‌نی ره‌وشتە و حیساب بۆ زۆر رووداو ناكات، ئه‌گینا ده‌بوایه ئێمه فیلمێكمان له‌سه‌ر رۆڵی ئێران له زۆر رووداوی نه‌خوازراو به‌رهه‌م بهێنایه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و فیلمه، خاوه‌نی سیناریۆیه‌كی درۆیه، به‌رهه‌مێكه ساخته‌ی لێ ده‌بارێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی ئه‌نجام داوه، فڕی به هیچ له ته‌كنیك و ده‌رهێنان و نواندن و پێداویستییه هونه‌رییه‌كانه‌وه نییه، به په‌له‌پڕووزێ و به‌كاڵوكرچی به‌رهه‌میان هێناوه، بۆ مه‌به‌ستێكی رۆژانه و هه‌نووكه‌یی“.