جۆ بایدن بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتیانی سێزده وڵات بۆ ئه‌مریكا كه تره‌مپ ده‌ری كردبووهه‌ڵوه‌شانده‌وه
دواى ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی به‌سه‌ر سیانزه وڵات‌دا سه‌پاند كه گه‌شتی وڵاتی ئه‌مریكا بكه‌ن له‌وانه‌ش بەشێک لە وڵاتانی موسڵمان و کۆریای باکوور و ڤەنزوێلا بوو، هه‌روه‌ها ساڵی دوو هه‌زار و بیست بڕیاری قەدەغەکردنەکەی فراوانتر كرد بۆ ئەوەی ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقاش بگرێتەوە، ئه‌مڕۆ جۆو بایدن سەرۆکی ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌ك كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌مڕۆ جۆبایدن واژۆی کردووە دووبارە پێداچوونەوە بۆ داواکاری ڤیزای هاووڵاتیانی ئەو سیانزه وڵاتە دەکرێت کە پێشتر بە هۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا داواکارییەکانیان وەرنەگیرابوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ناوی ئه‌و سیانزه وڵاته‌ش هاتووه كه بریتین لە ئێران و سووریا و سوودان و لیبیا و یەمەن و کۆریای باکوور و نایجیریا و قیرغیزستان و سۆماڵ و تەنزانیا و ڤەنزوێلا و بێرما و ئەریتیریا.جێی ئاماژه‌یه.