پێگەی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان هاككرا

خواكوڕك
دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێكی خوێناوی لە بەغدای پایتەختی عێراق لە هەینی رابردوو, كە خۆپیشاندەران چەند دروشمێكیان هەلگرتبوو دژ بە حكومەت‌و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكان, سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، پێگەی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەیەلان هەندێك كەسی نەناسراوەوە، هاككرا.

هاككەرەكان لەسەر روكاریی ماڵپەڕەكە نوسیویانە، ئەمە “تۆڵەی” قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی گۆڕەپانی تەحریری بەغدایە كە دوێنێ‌ هەشت كەس كوژران و 230 كەسی دیكەش بریندار بوون

هەر لەو چوارچێوەیەدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، كوژران و برینداربوونی هەشت كەسی سەر بە هێزە ئەمنییەكانی راگەیاند و ئاماژەی بە دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی چەك و چەقۆی كرد لای هەندێك لە خۆپیشادەران، تەئكیدیشی لەسەر بەردەوامبوون لەهەوڵەكانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و پارێزگاریی لە سەروماڵی هاوڵاتیان لە بەغدادا كردەوە.

Back to top button