جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق لهسهر خهرج نهكردنی پارهی جووتیاران داوای روونكردنهوه له كازمی دهكات
بەشیر حەداد، جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لهسهر خهرج نهكردنی پارهی گهنمی جووتیاران تا ئێستا، نووسراوێكی ئاڕاستهی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق كردووهو داوای روونكردنهوهی لێدهكات.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: رۆژی شەممە 23ی كانوونی دووهمی 2021، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوسراوێکی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدراڵ كرد و داوای لێكرد شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
لە نووسراوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بهوهداوه: لە ساڵانی رابردوودا بە تایبەت ساڵی 2019، چەندین جار نووسراویان ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ کردووە، تا شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکات، بەڵام تاوەکو ئێستاش هیچ وەڵامێکمان لە لایەن حکومەتەوە، وەرنەگرتووە.
راشیگەیاندووە: وەڵام نەدانەوەی نووسراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لایەن حکومەتەوە، پشێلکردنی ماددەی (61/حەوت/ا)ی دەستووری عیراق و ماددەی 15ی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و گوێ نەدانه به ڕۆڵی پەرلەمان و کەمتەرخەمیکردنە بەرانبەر بە کار و داخوازییەکانی هاووڵاتیانی عیراقی.
لە نووسراوەکەدا، بەشیر حەداد داوا دەکات زۆر بەخێرایی وەڵامی داواکاری جووتیارانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق بدرێتەوە و بەزووترین کات شایستەداراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و هۆکاری راگرتن و پێنەدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ پەرلەمان روون بکرێتەوە.