محەمەد حەلبووسی سەردانی کوەیت دەکات

دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە وەڵاتی کوەیت، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەڵات لەگەڵ ئەمیر و جێنشینی ئەمیری ئەو وڵاتەدا تاوتوێ بکات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمان گەیشتە کوەیت و لەلایەن مەرزوق غانم، سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە.

عێراق و کوەیت سەرەڕای تێپەڕبونیان بەچەند قۆناغێکی ناکۆکی لەپەیوەندییەکانی نێوانیان بەتایبەت لەکۆتاییەکانی سەدەی رابردو، بەڵام لەدوای گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی لەدوای ساڵی 2003ەوە پەیوەندیی نێوان هەردوولا گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

Back to top button