له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سبه‌ی وێستگه‌یه‌كی مۆبایلی كاره‌با بۆ سنوره‌كانی شه‌مامك و گوێڕ ده‌كرێته‌وه
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه سبەی، پرۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی ( 588 ملیۆن دینار ) لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس) لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر دەكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردۆتەوە، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سبه‌ی سێشه‌ممه، پرۆژەی كارەبای وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك ، بەگوژمەی( 1 ملیۆن و 658 هەزار دۆلار ) لەلایەن كۆمپانیای ( بیست ) و دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی( 588 ملیۆن دینار ) لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس) لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر دەكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەم دوو پرۆژەیە كە تەواوكەری یەكترن كارەبا دەدەن بەسنووری ناحیەی شەمامك و بەشێك لەگوندەكانی ناحیەی گوێڕ و رۆڵیان دەبێت لەچارەسەری بار زۆری سەر هەردوو وێستگەی پیرداود و تەرجان و فیدەرەكانیان.