دکتۆر رۆژ :دوا ئاگاداریمان دایە بەغداد

 دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس باسی لە سەردانی شاندی پارتی كرد بۆ لای ھێزە عێراقیەكان وتی:پەیامێکی ڕاشکاوانەمان دایە حیزبە عێراقیەکان سەبارەت بە چارەنوسی پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی شەرقیە دكتۆر ڕۆژ تیشک خستە سەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان، وە پێیان گوتراوە ئێمە بەو سیاسەتی ئێستای بەڕێوەبردنی وڵات ڕازی نین و ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەم ڕێچکەیە ئێمە بژاردەی تر دەگرینە بەر.
ڕۆژ ڕایگەیاند عێراق دەستورێكی ھەیەو مافی ھەرێمی دیاری كردووە پێویستە دەستور جێبەجێ بكرێ یان ئێمە ڕێگای تر دەگرینە بەر.
Back to top button