كورد لە خوورماتوو دەردەكرێت حەشدی شعبی چەندین گەڕەكى داگیركردووە
خواكوڕك
دوای ئەوەی بە مەبەستی شەڕی داعش هێزێكی حەشدی شەیعی لە سنورەكانی دوزخورماتوو جێگیر بوون لە ئێستادا ئەو هێزانە دەستیان گرتووە بەسەر چەند گەڕەكێكی كوردی لەو شارە, مەترسی گەورە لەسەر كورد لەو ناوچانە هەیە.
بە پێی هەوالێكی كەناڵی كوردستان24 دەلێت:” كورد لە خوورماتوو جگە لەوەی چەندین گەڕەكی لە لایەن حەشدی شەعبییەوە داگیركراوەو ھاوڵاتییانیشی ناتوانن بچنەوە شوێنەكانی خۆیان , لەگەڵ ئەوەدا لە رووی ئیداریشەوە دەسەڵاتی لە پاشەكشەدایە.
لە راپۆرتەكەی كوردستان 24 هاتووە كە:” لە كۆی 30 فەرمانگەی حكوومی تەنیا پێنجیان بەدەست كوردەوەیەو رێژەی فەرمانبەرانیش لە سەدا 10 تێپەڕناكات, ئەمە لەكاتێكدایە لەرووی ژمارەی دانیشتوانەوە كورد زۆرینە پێك دەھێنێت و ھێزەكانی پێشمەرگەش ئەوناوچانە دەپارێزن.