دانووستانی نهێنی نێوان ئیسرائیل و سووریا بە پشتیوانی رووسیا ئەنجام دراوە

 

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی فەڕەنسی زمانی چاپی بەیرووت ، ” لووریان دوو ژوو ” دانووستانی نهێنی  لە نێوان بەشار ئەسەد و ئیسرائیل بە سەرپەرشتی رووسیا ئێران و حزبوڵلای نیگەران کردووە

وەک لە هەواڵەکەدا ئاماژەی پێکراوە ، لە دوای ئاشکرا بوونی ئەو نهێنییە ، حەسەن نەسڕوڵلا لە لێدوانێکی تلفیزیۆنیدا هەڕەشەی کردووە ، نهێنییەکانی پشت تەقینەوەکانی بەیرووت ئاشکرا دەکات و سووریاش هەرەشە دەکات بنکەو بارەگاکانی حزبوڵلا لە بەیرووت بۆردوومان دەکات .

لووریان دووژوو ، ئاماژە بەوە دەکات رۆژی 18 ی ژانۆڤییەی ڕابردوو ، کۆبوونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و چەند بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل لە بنکەی ئاسمانی رووسیا لە ( حمیمیم ) لە نزیک لازقیە توانیویەتی نێوان تاران و دیمەشق بەرەوە هەڵدێر بەرێت .

ئەو دانووستانە ئێرانی هەراسان کردووەو تاران ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە کوشتنی بەشار ئەسەد دەکات

Back to top button