شێخ مەجید عیقابی : باڕاستییەکان چەواشە نەکەیین و دان بنێین بە پێشکەوتن و ئاوەدانی و ئاسایشی کوردستان

 

سەرۆکی سەنتەری دیالۆگ و چاکسازی عێراقی لە پەیجی فەرمی خۆی دان بەوە دادەنێت ، سەرکردایەتی عێراقی و بە تایبەت شیعەکان ، بە شاردنەوەی ڕاستییەکان و چەواشەکاری ڕاگەیاندن ، نایانەوێت کۆمەڵگەی عێراقی بۆی دەرکەوێت ، هەرێمی کوردستان تا چەندە لە رووی ئاسایش و پێشکەوتن و ئاوەدانی لە پێش هەموو عێراقەوەیە .

شێخ مەجید عیقابی ، کە خۆی شیعەیە لە پۆستەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات ، “زۆر شەرمەزارییە بڵێین کوردستانی عێراق بێسەروبەرەیی یان دزی یان پێشمەرگەی ناشەرعی لێیە! بەڵام ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە و ژیانی پارێزراوی لێ نەبینین!”

لە بەراوردێکدا لە نیوان حزە کوردیەکان و عەرەبەکاندا بەم جۆرە دەنووسێت ، “وەک بەراوردکردنە لەنێوان ئەمین و مەئموون، کە هەردووکیان برای یەکدین و باوکیان ناوی هاروونە… مەئموون بە جیدی کاری دەکرد و بیری دەجوڵاند، بەڵام ئەمین، هەرچەندە سوپایەکی زۆری هەبوو، حوکمی لەدەست دا و حوکمەکەی چووە دەست مەئموونی برای”.

شێخ مەجید لە کۆتاییدا ئەو راستییە ئاشکرا دەکات ، لە پارێزگاکانی باشوور و لەوانەی ناوەڕاستیش، هیچ کاتێک کورد حوکمی نەکردووە و فەرماندەکان هەمیشە عەرەب بوون، کەواتە چی گۆڕاوە جگە لە زیادبوونی هەژاری و نەداری… شکستی ئیدارەدان پەیوەندی بە ویستی ئەوی دیکە نییە (بەڵام) لەوێ ویستێک هەیە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکان و بنیاتنان، لێرەش سووکایەتی بە خوێن و پارە و ئاشتی دەکرێت

Back to top button