لەسێدارەدان بەردەوامەو ڕێكخراوەكان نیگەرانن

 

سەرۆکایەتی عێراق تەئکیدی کردەوە کە لە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان دژی تیرۆریستان دوودڵ نابێت ، لە کاتێکدا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە زنجیرەی لە لەسێدارەدان لە عێراق لە بەرامبەر تەقینەوەکانی بەغدا دەترسن.

ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح ئیسماعیل ئەلحەدیدی ڕایگەیاند هیچ فشارێک لەسەر سەرۆک کۆمار نییە بۆ ئەوەی حوکمی لەسێدارەدان دەربکات.

ئەلحەدیدی ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند ” سەرۆکایەتی کۆمار لە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان دژ بە تیرۆریستان دوواناكەوێت ”

ئەوە لە كاتێك زۆرێك لە گیراوان لە لایەن میلیشیا شیعیەكانەوە بێ ھیچ ھۆكارێك دەستگیر كراون تەنھا لەبەر ئەوەی سونە مەزھەبن.

Back to top button