لەبەر دەستڕێژی گولـلەی پاسدارانی ئێران و خەمی نان پەنایان بردە بەر ریندوو بەفر و گیانیان سپارد

 

ئەوان خەمی نان و خەمی ژیانی بنەماڵەکانیان لە کۆڵ نابوو ، 5 بنەماڵەی هەژار چاوەڕێی قووتی رۆژانە و گەڕانەوەی رۆڵەکانیان و باوکیان بوون ، بەڵام پاسدارانی ئێران ، ڕێگەیان نەدا لە ژیان بەردەوام بن .

5 کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان کە خەڵکی ورمێن ، 8 رۆژلەوە پێش بۆ داهاتێکی رۆژانە و بەردەوامی ژیان روو لە سنوورەکان دەکەن بۆ کۆڵبەری ، لە کاتی گەڕانەوە بە هۆی تەقەی پاسدارانی ئێران پەنا دەبنە بەر ڕیندوو بەفرەکانی چیا ، بەڵام دەنگی گولــلە دەبێتە هۆی هەرەس هێنانی بەفر و هەر 5 کەسەکە وەژێر هەرەسی بەفر دەکەون .

ئیستا 8 رۆژ تێپەڕیوە بەڵام تەرمی ئەو 5 کۆڵبەرە نەدۆزراوەتەوە ، چونکە پاسدارانی سەر سنوور ئیزنی ئەوە نادەن خەڵکی بە شوێنیاندا بگەڕێن و تەرمەکانیان ڕادەستی بنەمالەکانیان بکەنەوە .

تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد دوای ٨ ڕۆژ نەدۆزراوەتەوە

Back to top button